
خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ
ساڵانە لە جیهاندا بە پێوانە جیاوازەکان، گەلێک خەڵات بە بەرهەمە ئەدەبییەکان دەدرێت، ئاساییە هەر کام لەو خەڵاتانە، ئامانج و پێودانگی خۆیان هەبێت. ئەدەبیاتی کوردی لەبەر بێ پشتیوانی و لەپەراوێز بوونی زمانی کوردی، زۆر جار تا ڕادەی نەبوون، لە مەیدان و دەرفەتە ئەدەبییە دیار و بە بایەخەکان دوور و بێبەش بووە. لە ئاستی ناوخۆیشدا، دەکرا لە چەندین ملوێن ئاخێوەری کورد، هەزارانی ببنە بەردەنگی، مخابن ئەمەش نەلواوە و نەکراوە، ئەدەبیاتی کوردی سەرەڕای گرفتەکانی، بەردەوام مەیلی بە ئەوە بووە لە پێوەندی دوولانەی لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی و مەیدانە ئەدەبییەکان لە گەشە و هەڵکشاندا بێت. خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ، بە مەبەستی دروستکردنی وزە و دەرفەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی کوردی، دۆزینەوەی بەهرە تازەکان و ستایش و ئەمەگ نواندن بۆ توانا بەردەوامەکان، دەیهەوێت یەکەمین بانگەوازی خۆی ڕابگەیەنێت. ئەم خەڵاتە وێڕای پاڵپشتی لە لایەن ژمارێک ناوەندی چاپی کتیب و کەسایەتیی فەرهەنگی و ئەدەبییەوە، خەڵاتێکی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ لایەنێکی دەوڵەتی و سیاسی نییە. تەنیا داهێنان، ئەدەبیات و زمانی کوردی بۆی مەبەست و گرنگە. خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ ساڵانە بەڕێوە دەچێت و دوو بەشی کتێبی چاپکراو و بەرهەمی چاپ نەکراو لەخۆ دەگرێت.
مەرجەکانی بەشداریکردن لە خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ:
– زاراوەی سەرەکیی خەڵات کوردیی ناوەڕاست یان سۆرانییە، بەڵام دەکرێت بە زاراوەی دیکەش بەرهەم بنێردرێت.
– خەڵاتی کاڵ لە سێ ژانری شیعر، چیرۆک و ڕۆماندا براوەکان دیاری دەکات.
– خەڵاتی کاڵ هەم کتێبی چاپکراو لە خۆ دەگرێت و هەم ئەو بەرهەمانەی کە تا ئێستا چاپ نەکراون و لە دوای وەرگرتنی خەڵات لە لایەن لیژنەوە وەک کتێب لە چاپدەدرێن.
– بەرهەمەکان دەبێ لە ئاست و قەبارەی کتێبدا بن واتە بەرهەمی چەند لاپەڕەیی ناگرێتەوە.
– بەشداربووان دەتوانن کتێبە چاپکراوەکانیان پۆست بکەن و هەروەها دەقی بەرهەمە ئامادەکانیان کە چاپ نەکراوە بە شێوەی pdf و بە ئیمەیل بنێرن.
– ناوی خوازراو وەرناگیرێت و نووسەران بە ناوی خۆیانەوە بەشدار دەبن.
– هەر نووسەرێک دەتوانێت تاقە بۆ یەک بەشی خەڵات بەرهەم بنێرێت.
– ناوی ئەندامانی لیژنەی داوریکردن، لەگەڵ ناوی سەرکەوتووان، لە کۆتایی خەڵاتدا ڕادەگەیەندرێت.
– ئەم خەڵاتە لە خولی یەکەمدا بەرهەمی دوو ساڵ لەوە پێش واتە لە ٢٠٢٢وە تا ئێستە لە خۆ دەگرێت.
– مۆلەتی ناردنی بەرهەم، تا نەورۆزە و دەکرێ نووسەران یان ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە بەرهەمەکان بنێرن.
رێگەکانی پێوەندیگرتن:
– ژمارە مۆبایل ٠٠٩٨٩١٢٩٧٤٣١٩٨ – ئیمەیل kallprize2023@gmail.com
ناونیشان: کوردستان. سنە. چوار رێیانی سەفەری. کۆڵانی تووتی. پلاکی ژمارە ٤. بینای کافە کتێبی کاڵ
کودی پۆستی: ٦٦١٣٨٥٣٨١١
آدرس: کردستان. سنندج. چهارراه صفری. کوچە طوطی. پلاک ٤. ساختمان کافە کتاب کال. کد پستی: ٦٦١٣٨٥٣٨١١
 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.
 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.
 خانە کتاب كُردی
خانە کتاب كُردی 
				
 
						
					 
						
					 
						
					