وتەکانی بەڕێز دوکتۆر حامێد قادرزادە سەرۆکی زانکۆی کوردستان
ڕێوڕەسمی «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» ۱۴ی پووشەڕ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی پێنووس لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت
پێگەی هەواڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»، حامید قادرزادە، ڕۆژی دووشەممە ۴ی پووشپەڕ ۱۴۰۳ هەتاوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی، ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارێزگای کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد: ۱۴ پووشپەڕی ۱۴۰۳ هەتاوی ڕێوڕەسمی «بەرزڕاگرتنی میراتی مەعنەویی ئێران؛ ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی»، لە لایەن توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە تەلاری مەولەویی زانکۆی کوردستان بەرێوە دەچێت.