وتووێژ لەگەڵ دوکتۆر محەمەد رەحیمیان
بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»-چوارشەممە ١٤ی سەرماوەز، ٤ بۆ ٧ی ئێوارە، بە پێی ڕاگەیەندراوی پێشوو، ئێوارە کۆڕێکی ئەدەبی بۆ ڕەخنە و خوێندنەوەیەکی تر لە کتێبی ” مۆنادۆلۆژیی دەق” لە لایەن کومیتەی ئەدەبی ” ڕۆژەڤ ” و بە ئیسپانسەری ناوەندی زانستی ڕۆنان و ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشاد لە هۆڵی گشتیی مامۆستا قانێع بە بەشداری ( ڕەخنەگرانی ئەدەبی ، نووسەران ،شاعیران، خوێنەرانی چالاکی ئەدەبیات و هۆگرانی شیعر و ئەدەب ) بەڕێوە چوو.