
فێستیڤاڵی نەتەویی «ڕوویش» لە ٢٣ تا ٢٦ی خەزەڵوەر لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
جێگری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و خوێندکاری زانکۆی کوردستان گوتی: سێزدەهەمین و چواردەهەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی «ڕوویش» لە ٢٣ تا ٢٦ی ئابان بە میوانداریی ئەم زانکۆیە و بە ئامادەبوونی ٤٥٠ خوێندکار بەڕێوە دەچێت.
بە پێی راپۆرتی پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردی، مەهدی سالحی جێگری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و خوێندکاری زانکۆی کوردستان ڕۆژی شەممە لە کونفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ٩ هەزار و ٨٠٠ بەرهەم بۆ نووسینگەی ئەم دوو خولەی فێستیڤاڵەکە نێردراوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، و ڕێز لە ١٦٩ بەرهەمی هەڵبژێردراو دەگیرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە فێستیڤاڵی نەتەوەیی «ڕوویش» یەکێکە لە ڕووداوە سەرەکییەکانی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا لە بواری فەرهەنگی زانکۆکاندایە، زیادی کرد: ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی ناسینەوە و ناساندنی تواناییەکان و دەستکەوتەکانی کانوونی فەرهەنگی، هونەری، ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆکانی سەرتاسەری وڵات بەڕێوە دەچێت.
جێگری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و خوێندکاری زانکۆی کوردستان، بەهێزکردنی داهێنان و گەشەکردنی بەهرەکانی خوێندکاری وەک یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی ئەم ڕووداوە ناوبرد و زیادی کرد: دروستکردنی زەمینەی کارلێک، ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان کانوونە فەرههنگییەکانی زانکۆکانی وڵات لە دەستکەوتەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەیە.
ساڵحی لە درێژەی باسەکەیدا گوتی: فێستیڤاڵی «ڕویش» لە دوو بەشی ڕکابەریی کانوونەکان و خوێندکاران بەڕێوە دەچێت، کە بەشی کانوونەکان لە ٦ بوار و بەشی خوێندکاران لە حەوت بوار و ٢٠ لقی فەرهەنگی و هونەریدا هەڵدەسەنگێنرێن.
ساڵحی زیادی کرد: بەشی ڕکابەریی خوێندکاران حەوت بواری سەرەکیی ئەدەبی لەخۆدەگرێت (شێعر، گۆرانی نووسی، چیرۆکی کورت، سیناریۆی فیلم، شانۆنامە و پۆدکاست)، پێشکەشکاری (دوبلاژ، پێشکەشکاری و نواندن)، و پیشەسازیی دەستی.
بە گوتهی ناوبراو، فیلمسازی (فیلمی کورت، بەڵگەنامەیی)، مۆسیقا، هونەری شێوەکاری (خۆشنووسی، گرافیک، وێنەکێشان، پەیکەرسازی و وێنەگرتن) و هونەرە نمایشییەکان (شانۆ، شانۆی سەرشەقام و هتد) لە بەشە ڕکابەرییەکانی دیکەن.
ساڵحی لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە ڕەهەندەکانی جێبەجێکردنی فێستیڤاڵەکە ڕایگەیاند: ئەم ڕووداوە لە ٢٣ تا ٢٦ی مانگی خەزەڵوەری ۱۴۰۵، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، بە میوانداریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەکەین نزیکەی ١٥٠٠ میوان بەشداری ئەم فیستیڤاڵە بن، کە نزیکەی ٤٥٠ کەسیان خوێندکارن و کۆمەڵێکیشیان لە بەرپرسانی فەرهەنگی زانکۆکان و بەڕێوبەرانی وەزارەتی زانستن.
لە درێژەی ئەم کونفرانسە هەواڵنێرییەدا، دکتۆر سەید جواد حوسەینی سەدر بەرپرسی لێژنەی کارگێڕی سێزدەهەمین و چواردەهەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی «ڕوویش» ئاماژەی بە بەشداریکردنی ١١٣ زانکۆی وڵات لە فێستیڤاڵی نەتەوەی ڕەویش دا و گوتی: ئەم ڕووداوە دەرفەتێکە بۆ ناساندنی دەستکەوتەکان، داهێنانەکان و نوێگەرییە کولتوورییەکانی خوێندکاران و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان زانکۆکانی وڵات.
خانە کتاب كُردی