آخرین خبرها
خانه / اخبار و رویدادها / فێستیڤاڵی نەتەویی «ڕوویش» لە ٢٣ تا ٢٦ی خەزەڵوەر لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵی نەتەویی «ڕوویش» لە ٢٣ تا ٢٦ی خەزەڵوەر لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵی نەتەویی «ڕوویش» لە ٢٣ تا ٢٦ی خەزەڵوەر لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

جێگری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و خوێندکاری زانکۆی کوردستان گوتی: سێزدەهەمین و چواردەهەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی «ڕوویش» لە ٢٣ تا ٢٦ی ئابان بە میوانداریی ئەم زانکۆیە و بە ئامادەبوونی ٤٥٠ خوێندکار بەڕێوە دەچێت.

بە پێی راپۆرتی پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردی، مەهدی سالحی جێگری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و خوێندکاری زانکۆی کوردستان ڕۆژی شەممە لە کونفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ٩ هەزار و ٨٠٠ بەرهەم بۆ نووسینگەی ئەم دوو خولەی فێستیڤاڵەکە نێردراوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، و ڕێز لە ١٦٩ بەرهەمی هەڵبژێردراو دەگیرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە فێستیڤاڵی نەتەوەیی «ڕوویش» یەکێکە لە ڕووداوە سەرەکییەکانی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا لە بواری فەرهەنگی زانکۆکاندایە، زیادی کرد: ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی ناسینەوە و ناساندنی تواناییەکان و دەستکەوتەکانی کانوونی فەرهەنگی، هونەری، ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆکانی سەرتاسەری وڵات بەڕێوە دەچێت.

جێگری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و خوێندکاری زانکۆی کوردستان، بەهێزکردنی داهێنان و گەشەکردنی بەهرەکانی خوێندکاری وەک یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی ئەم ڕووداوە ناوبرد و زیادی کرد: دروستکردنی زەمینەی کارلێک، ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان کانوونە فەرهه‌نگییەکانی زانکۆکانی وڵات لە دەستکەوتەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەیە.

ساڵحی لە درێژەی باسەکەیدا گوتی: فێستیڤاڵی «ڕویش» لە دوو بەشی ڕکابەریی کانوونەکان و خوێندکاران بەڕێوە دەچێت، کە بەشی کانوونەکان لە ٦ بوار و بەشی خوێندکاران لە حەوت بوار و ٢٠ لقی فەرهەنگی و هونەریدا هەڵدەسەنگێنرێن.

ساڵحی زیادی کرد: بەشی ڕکابەریی خوێندکاران حەوت بواری سەرەکیی ئەدەبی لەخۆدەگرێت (شێعر، گۆرانی نووسی، چیرۆکی کورت، سیناریۆی فیلم، شانۆنامە و پۆدکاست)، پێشکەشکاری (دوبلاژ، پێشکەشکاری و نواندن)، و پیشەسازیی دەستی.

بە گوته‌ی ناوبراو، فیلمسازی (فیلمی کورت، بەڵگەنامەیی)، مۆسیقا، هونەری شێوەکاری (خۆشنووسی، گرافیک، وێنەکێشان، پەیکەرسازی و وێنەگرتن) و هونەرە نمایشییەکان (شانۆ، شانۆی سەرشەقام و هتد) لە بەشە ڕکابەرییەکانی دیکەن.

ساڵحی لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە ڕەهەندەکانی جێبەجێکردنی فێستیڤاڵەکە ڕایگەیاند: ئەم ڕووداوە لە ٢٣ تا ٢٦ی مانگی خەزەڵوەری ۱۴۰۵، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، بە میوانداریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەکەین نزیکەی ١٥٠٠ میوان بەشداری ئەم فیستیڤاڵە بن، کە نزیکەی ٤٥٠ کەسیان خوێندکارن و کۆمەڵێکیشیان لە بەرپرسانی فەرهەنگی زانکۆکان و بەڕێوبەرانی وەزارەتی زانستن.

لە درێژەی ئەم کونفرانسە هەواڵنێرییەدا، دکتۆر سەید جواد حوسەینی سەدر بەرپرسی لێژنەی کارگێڕی  سێزدەهەمین و چواردەهەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی «ڕوویش» ئاماژەی بە  بەشداریکردنی ١١٣ زانکۆی وڵات لە فێستیڤاڵی نەتەوەی ڕەویش دا و گوتی: ئەم ڕووداوە دەرفەتێکە بۆ ناساندنی دەستکەوتەکان، داهێنانەکان و نوێگەرییە کولتوورییەکانی خوێندکاران و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان زانکۆکانی وڵات.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

جلسه هماهنگی و برنامه ریزی سی و چهارمین دوره هفته کتاب کردستان برگزار شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *